تۆپخانەکانی سوپای پاسداران ، ئەمرۆ بە چڕی بەرزاییەکانی هەڵگورد و بەربزێنی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد و بەم هۆیهوه ژمارهیهكى زۆرى ئاژهڵداران و جووتیارانیش ئاوارهبوون. .
بە پێی هەواڵەکان ” تۆپخانەکانی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ سێشەممە ( ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨) ، کوێستانەکان ناوچەی گوندەژوور سەربە چۆمان و بەربزێن سەر بە سیدەکانی پارێزگای هەولێریان تۆپباران کرد.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئەم تۆپبارانەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاندووە کە تۆپبارانەکە ئێستاش بە چڕی درێژەی هەیە و هەر بەم هۆیەش ترس و دڵهڕاوكێی زۆرى لهسهر كۆچهرى و جووتیاران و خهڵكی ناوچهكه درووست كردووه، و ئاگریش له دارستان و پوش و پاوانى دهڤهرهكه كهوتووەتەوه". .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەندین مەقەڕی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان لەو کوێستانانە بوونی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە