پەیامی کورد ... ڕووسیا گفتۆگۆوە ئەتۆمییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بە گەیشتن بە داواکارییە ئەمنییەتییەکانی خۆی مەرجدار کردووە .
سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایانگەیاندووە ڕووسیا گفتۆگۆوەکانی لە سەر کۆنترۆڵی چەکگەلی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا مەرجدار کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، دیپلۆماتیکی پلەباڵای ڕووسی ئەمرۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە چارەنووسی گفتۆگۆوەکانی کۆنترۆڵی چەک گەلی ئەتۆمی لە نێوان ڕووسیا و ویلایەتەیەکگرتووەکان تا ئاستێکی زۆر بەمە بەستراوەتەوە کە چۆن گفتۆگۆوەکان دەربارەی ئەمنییەتی مۆسکۆ بەرەو پێش بڕوات . واپێدەچێت ڕووسیا گفتۆگۆوەکانی لە سەر ووتووێژەکان لە سەر کۆنترۆڵی چەکگەلی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکای بە گەیشتن بە داواکارییە ئەمنییەتییەکانی خۆ لەوانەش بەربڵاونەبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات بەستووەتەوە .
ئەم گفتۆگۆوانە لە حاڵێکدا ڕاوەستێندراوە کە ڕۆژئاوای ڕووسیای ەب کۆگاکردنی چەک و هێز لە سنوور لەگەڵ ئۆکراین و هەوڵدان بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئەم ووڵاتە تاوانبار دەکات . ڕووسیا ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە بەڵام دەڵێ هەندێک بابەتی ئەمنییەتی تێدایە کە دەبێ چارەسەر بکرێت .یەکێک لەم بابەتانە یەکگرتنی ئۆکراین وەکوو دراوسێی ڕووسیا بۆ سەر ناتۆ یە .
" ڤلادیمیر یەرماکۆف " بەڕیوبەری ناوەندی قەدەغەی بڵاوکردنەوە و کۆنترۆڵی چەک گەلی ئەتۆمی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، بە ئاژانسی ڕیانووستی ووت کە باس لە دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی بەپەلە لە سەر گفتۆگۆوەکانی کۆنترۆڵی چەک گەلی ستراتیژیکی گرینگی هەیە . ئەو ووتی هیچ دانیشتنێک دەربارەی کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی ڕێکەوتنی لە سەر نەکراوە و سەر لە نوێ بوونەوەی ئەوانەش تا ئاستێکی باڵا گرێدراو بە چارەسەر کردنی بابەتی ئەمنییەتی بەپەلەی باس کراوە لە لایەن مۆسکۆ وەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە