پەیامی کورد ... خۆکوژی بە کۆمەڵی نەهەنگەکان لە کەنارەکانی ئوسترالیا
ناو بە ناو دەیان نەهەنگ روو دەکەن کەنارەکان و دواتر ناگەڕێنەوە بۆ ناو دەریاکان. ئەو رووداوە بە خۆکوژی نەهەنگەکان ناوبانگی دەرکردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک نەهەنگ لە کەنارەکانی دوورگەی تاسمانی لە وڵاتی ئوسترالیا دەستیان داوەتە خۆکوژی. لەو نەهەنگانە لانیکەم ٩٠ یان مردوون. هەڵمەتێکی هەمەلایەنە بۆ رزگارکردنی ١٨٠ نەهەنگی تر لەئارادایە.
یارمەتیدەرانی نەهەنگەکان دەڵێن لە خۆکوژی نەهەنگەکانی لە ناوکاوبووە و فریا نەکەوتووین بەشێکی زۆریان بگەڕێنینەوە بۆ ناو ئوقیانووس.
کاربەدەستانی ئوسترالیایی بۆ فریاکەوتنی نەهەنگەکان ڕاوێژیان لە گەل پسپۆڕانی زیندوەرناسی کردووە. بەڵام هاوکات ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری مردنی ژمارەیەکی تری نەهەنگەکان زۆرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە