پەیامی کورد... یەدەگی نەختینەیی عێراق ٧٠ ملیار دۆلاری تێ پەڕاند
ڕاوێژکارێکی کازمی دەڵێت، یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی ٧٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و تەنها مانگی ڕابردوو ١١ ملیار دۆلار داهات هەبووە کە زۆرترینە لە ماوەی ١٤ ساڵدا.
موزهر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی بڕی یەدەگی خۆی لە دراوی بیانی بەدەستهێناوەتەوە.
بەپێی وتەی ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران، ئەو پارە یەدەگەی عێراق هەیەتی، سێ هێندەی ئەو قەرزە بیانییانەیە کە لای عێراقن و دەبێت حکومەت تا ساڵی ٢٠٢٨ بیانداتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کردبوو، داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق لە فرۆشتنی نەوت ١١ ملیار دۆلار بووە و ئەوەش زۆرترین داهاتی مانگانەیە لە ماوەی ١٤ ساڵدا.
زۆربوونی یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوەیە و لە ماوەی چوار مانگدا سەرباری خەرجی، ئەو پارانەی پاشەکەوت کراون و وەک یەدەگ هەڵگیراون بڕەکەیان گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە