بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ ٨ی ١ی ٢٠٢١ نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوەبینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٥٤.٧٣ دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی هەواڵی بۆرسەی جیهانی نەوت بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ٠.٦٤% بەرزبوەوە و گەیشتە ٥٤.٧٣ دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بەڕێژەی٦١% بەرزبوەوە و گەیشتە ٥١.١٤ دۆلار.
٥ی ئەم مانگە، كۆبوونه‌وه‌ی ووڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپیك" به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ووڵاتانی بەشدار جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن كرده‌وه، له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان زیادیكردوه.
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی ٢٠٠٢ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار ٢٥ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە