بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو  ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو  ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بۆمەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند : ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بارانبارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات.

دەربارەی كەش و ھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور و باران ئاوی دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دا بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکانی کەمتر دەبێت، خێرایی با لە هەندێک شوێن لە یەک کاتژمێردا ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە