بەمەبەستی بەهانەچوونەوەی ئاوارەكانی عەفرین، نوسینگەی كاروباری پەنابەران لەكانتۆنی عەفرین بانگەوازێكی بەپەلە دەکات بۆ رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ.
نوسینگەی كاروباری پەنابەران لەكانتۆنی عەفرین، لە بانگەوازەکەیدا داوای رزگاركردنی دەیان هەزار هاووڵاتی مەدەنی دەکات، كە بەهۆی بۆردوان و لەشکرکێشیەکەی تورکیاوە، روویان ناوچەی شەهبای باكووری رۆژهەڵاتی شاری حەلەب كردووە.
باس لەوەشکراوە، كە هەزاران منداڵ و ژن و پیاوی بەتەمەن و بریندارانی لەهاووڵاتیانی عەفرین، بەبێ شوێن و خۆراك و ئاو ماونەتەوەو پێویستیان بەهاوکاری بەپەلە هەیە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوەندە تەندروستییەكان و نانەواخانەکان لە ناو شاری عەفرین چڕبوونەتەوەو بەهۆیەشەوە دۆخی هاووڵاتیانی شارەکە سەختبووە و دەیان هەزار هاووڵاتی عەفرین ناچاربوون ماڵی خۆیان جێبهێڵن و ئاوارەی ناوچەکانی دەرەوەی شارەکەیان ببن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە