نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە نامەیەکیدا وەڵامی هێرشەکانی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقی داوەتەوە.
لەو وەڵامەدا نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار بە ئومێد خۆشناو دەڵێت “لە لاپەڕەی فەیسبوکەکەت نامەیەکمان بینی کە ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک کۆمارت کردوە و لە سەرەتاش نوسیوتە ئەگەر نەتوانم بڵێم سڵاوی شۆڕشگێڕانە ئەوا سڵاوی کوردانەت لێ بێ، لەوەیان حەقی خۆتە و گلەیی ناکەین کە ناوێری سڵاوی شۆڕشگێڕانە بۆ سەرکردەیەک بنێری کە زیاد لە نیو سەدەی تەمەنی لە شۆڕش و سەرکردایەتی شۆڕشی پاکدا بەسەربردووە، ئێوە و شۆڕش رەنگە نامۆبن، بۆیە ناوێری سڵاوی شۆڕشگێڕانە بکەیت”.
هەروەها دەڵێت “هەواڵی گوزەرانی خەڵك بە سەرۆک دەگەیەنی کە پێتوایە جەنابی سەرۆک کۆماریش وەک ئێوە رۆژە ڕێیەک لە نێوان خۆی و خەڵكدا هەیە، د.فوئاد زۆر لە ئێوە باشتر ئاگای لە گوزەران و حاڵی خەڵكی هەیە کە بەهۆی سیاسەتی چەوت و هەرزەی خەڵکانی وەک ئێوە بە داخەوە دوچاری میلەتەکەمان بووەتەوە، چونکە ئەو ساتەی سیاسەت و بڕیار کەوتە دەست بەشێک لە هەرزەی سیاسی وەک ئێوە و نەخوێندنەوەی بەرپێی خۆتان، روون بوو کە چارەنوسی ئەم خەڵكە بە کوێ دەگات”.
سەرۆکایەتی کۆمار لە درێژەی وەڵامەکەیدا نوسیوێتی “لە ڕاستیدا سەرمان سوڕماوە لە دوفاقی گوتار و دەربڕینتان، هەزار و یەک هەوڵ دەدەن بێنەوە بەغدا و عێراقچێتیتان ئەوەندە تۆخ کردووەتەوە بەشی مەمانان نەماوەتەوە، کەچی گلەیی لە جەنابی سەرۆک دەکەیت کە عێراقچێتی دەکات، لە کاتێکدا بە دەستور و سوێند و هەڵبژاردن و هەموو یاسایەک سەرۆکی ئەو عێراقەیە کە هەموتان چاوتان تێبڕیوە بۆ فەرمویەکی موحتەرەمانە”.
پێشتر ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک لە نامەیەکی کراوەیدا بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، بە بێدەنگی لە بەرامبەر کێشەکانی خەڵکی کوردستان تۆمەتباری کرد و دەلێت “بهڕێز وێڕای خوازیاربوونی تهندروستیهکی باش بۆ تۆ، ئهگهر جهنابیشت له سیحهت و ئهحواڵی ئێمه گهلی کوردستان دهپرسی، شوکر بۆ خودا سیحهتمان زۆرباشه و بۆ ئهحواڵیش له سایهی پێداگری و ههڵوێست و کۆششی جهنابتان، ئێمه لهوپهڕی گوزهران خراپی و بێ مووچهی و چاوهڕوانیداین”.
هەروەما ئومێد خۆشناو نوسیبووی ” ئهرێ بێزحمهت، ئهو ڕۆژهی میلیشیاکانی عێراق به هاوکاری ئهولاو چاوساغی ئهوانهی خۆشمان، هێرشیان کرده سهر کهرکوک و داگیریان کرد، میزاجت چۆن بوو؟ ئهرێ، کههێرشهکهیان بهردهوام بوو، ویستیان زهمینێک نههێڵن بهناوی ههرێمی کوردستان، ئهو دهم بیرت لهچی دهکردهوه؟ ئهی ئهو کاتهی له پردێ و سحێلا، لموزیان شکێنرا، له نێوان پێشمهرگه و میلیشیا، دڵت لای کامیان بوو؟”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە