بێنی گانتس، وەزیری شەڕی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، ڕایگەیاند: ئەگەر بێت و شەڕێک لە ناوچەکەدا ڕوو بدات، ئیسراییل ئۆپۆڕاسیونێک بەڕێوە دەبات کە تا ئێستا نەبینراوە.
هاوکات، ئاڤیوو کۆخاوی، بەڕێوبەری ناوەندی ئەرتەشی ئیسرائیل ، لەبارەی ئامادەیی ئەرتەشی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێرانەوە دووپاتی کردەوە، ئامانجی چەکداری ووڵاتەکەی « لێدانی بنکە و ژێرخانی ناوەکی لە ئێرانە » و ئەو ڕەوتە خێراتر بووە.
به گوێرەی هەواڵی تایمزی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەم ڕژێمە لە بەربەرەکانی دەستپێکردنەوەی دانووستانی ناوەکی، ئامادەیی یان بۆ هەر بابەتێک دەربڕیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە