لە زیندانێکی ژناندا لە وڵاتی هندۆراس 41 کەس کوژران

لە زیندانێکی ژناندا لە وڵاتی هندۆراس 41 کەس کوژران

پەیامی کورد... لە زیندانێکی ژناندا لە وڵاتی هندۆراس 41 کەس کوژران


لە زیندانێکی ژناندا لە هیندۆراس، لە ئەنجامی پێکدادانی گروپە رکابەرەکانی ناو زیندانەکەوە 41 ژن کوژران و ئاگر لە بەشێکی زیندانەکە کەوتەوە.

ئێدگاردۆ باراهۆنا، وتەبێژی پۆلیس رایگەیاندووە، ژمارەی سەرەتاییەکان دەریدەخەن 41 ژن لە زیندانی ژنان کوژراون، بەڵام تا ئێستا روون نەبووەتەوە کە ئایا هەموو کوژراوەکان زیندانی بوون یان نا.

ئاماژەی بەوەدا که 5 ژن برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانه.

سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وەزیری ئاسایشی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، رایگەیاند، بڕیاریداوە “ژەنەڕاڵ گوستاڤۆ سانچێز وەک وەزیری ئاسایش دەستنیشان بکات”.

وتەبێژی نووسینگەی داواکاری گشتی، یوری مۆرا دەڵێت، زۆرینەی قوربانییەکان بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە تەرمەکان شوێنەواری گوللـە بەجەستەیانەوە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە