پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی شەش هاووڵاتی لە شاری شنۆ
لانی کەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە١٢ی نیسانی ٢٠٢٢، شەش هاووڵاتیی خەڵکی نەڵۆسی شنۆ بە ناوەکانی سامان ڕەسووڵ زادە، دیاکۆ خەلیلی، ئەشکان شکاک، سینا ئاقازادە، ڕەزا ئیسلام دووست و سەنعان ڕەسووڵ زادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شەش کەسە و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و یاسایی دەستبەسەریانیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم شەش هاووڵاتییە بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون و پێشتریش هەر بەم هۆیەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە