حزبۆڵڵا ... ئێمە ڕووبەڕووی پیلانە چاوەڕوان کراوەکەی ترامپ دەبینەوە

حزبۆڵڵا   ...   ئێمە ڕووبەڕووی پیلانە چاوەڕوان کراوەکەی ترامپ دەبینەوە

پەیامی کورد   ...   حزبۆڵڵای لۆبنان بەڵێنیدا ڕووبەڕووی پیلانە چاوەڕوانکراوەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی ئیسرائیل- فەلەستین ببێتەوە کەبە "چارەسەری سەدە" ناوی بردووە.

بەپێی هواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، حزبۆڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، دوێنێ هەینی، بەڵێنیدا ڕوووبەڕووی پلانە چاوەڕوانکراوەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی ئیسرائیل- فەلەستین ببێتەوە کەبە "چارەسەری سەدە" ناوی بردووە.
لەمبارەیەوە حەسەن نەسرۆڵڵا سەرکردەی ئەو بزووتنەوە چەکدارییە شیعەیە رایگەیاندووە " ئەو پیلانە تەنها لەروکەشدا بۆ چارەسەری کێشەکانە، بەڵکوو لەناوەرۆکدا بۆ دژایەتیکردنی فەلەستین و تارانە و ئەوان ڕووبەڕووی دەبنەوە."
هاوکات، ئەو سەرکردەیەی حزبۆڵڵا راشیگەیاندووە جەنگی ئەمریکا دژی تاران تەنها لەسنوورەکانی ئێراندا ناوەستێت، بەڵکوو تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسووتێنێت."
لای خۆشییەوە پادشای سەعوودیە لە کۆبوونەوەی لووتکەی ووڵاتانی عەرەبی تایبەت بەهێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەترسییەکانی رایگەیاند" پێیوستە ڕێگە لە پەرەسەندنی مەترسییەکانی ئێران و هێرشەکانی بۆسەر پێگە نەوتییەکان بکرێت."
نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پێیوایە سزاکانی سەر ئێران کاریگەری تەواویان هەبوە و ئابووری ئەو ووڵاتە وێرانکردوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە