پەیامی کورد ... مانۆڕ و نەمایشی هاوبەش : سەربازانی ڕووسی دەڕۆنە بێلاڕووسیا
مانۆڕ و نەمایشەکانی ڕووسیا و بێلاڕووسیا بە ناوی " سەروەتی سلاڤی ٢٠٢٠ " لە ناوچەی سەربازی برێستسکی بەڕێوەدەچێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕاگەیندراوی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە کە ئەم نەمایشە لە بەرواری ١٤ تاکوو ٢٥ی سێپتەمبەر بەڕێوەدەچێت .
لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە : " لە پەیوەندی لەگەڵ پیلانی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ١٤ تاکوو ٢٥ ی ئەم مانگە لە ناوچەی سەربازی برێستسکی لە بێلاڕووسیا مانۆڕ و نەمایشی تاکتیکی هاوبەشی بەرنامەداڕێژراوی ڕووسیا - بێلاڕووسیا بە ناوی " سەروەتی سلاڤی " کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە دەستی پێکردووە ، بەڕێوە دەچێت ."
هێزەکانی پیادەی سەربازی هەردوو ووڵات بابەتی پەیوەندیدار بە هەڵسووکەوتی ڕێکخراوی یەەکەکانی لە ئەنجامی ئەرکە تاکتیکییەکان پێداچوونەوەی بۆ دەکات . تا نزیکەی ٣٠٠ سەرباز و هەروەها نزیکەی ٧٠ تەکنۆلۆژیای تایبەتی شەڕ لە لایەن ڕووسیاوە لەم مانۆر و نەمایشە سەربازییەدا بەشداری دەکەن .
لە دوای کۆتایی هاتنی مانۆڕ ونەمایشەکە سەربازانی ڕووسی دەگەرێنەوە شوێنی جێگیربوونی هەمیشەیی خۆیان لە سنووری ڕووسیا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە