بۆڵتۆن: لە قاسم سولەیمانی بپرسن گەر دەتانەوێت بزانن لە ئەگەری بەكارهێنانی ئەتۆمدا واشنتن چی دەكات

بۆڵتۆن: لە قاسم سولەیمانی بپرسن گەر دەتانەوێت بزانن لە ئەگەری بەكارهێنانی ئەتۆمدا واشنتن چی دەكات

پەیامی کورد... بۆڵتۆن: لە قاسم سولەیمانی بپرسن گەر دەتانەوێت بزانن لە ئەگەری بەكارهێنانی ئەتۆمدا واشنتن چی دەكات


راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان ڤلادیمێر پوتین تیرۆردەكات ئەگەر پەنابباتەبەر چەكی ئەتۆم لە ئۆكرانیا و دەشڵێت، هەنگاوێكی لەو جۆرە “واژووكردنە لەسەر یاداشتی خۆكوشتن”.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەبێت روونیبكەینەوە كە ئەگەر پوتین بڕیاربدات لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی تەكنیكی، بەوە واژوو لەسەر یاداشتی خۆكوشتنی دەكات.

بۆڵتۆن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (LBC News) وتیشی، “دەتوانیت لە قاسم سولەیمانی لە ئێران بپرسیت چی روویدا، كاتێك بڕیارماندا كەسێك مایەی هەڕەشەیە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “باوەڕموایە لەهەر كاتێكدا بیر لە ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكەینەوە، پێویستە لەسەرمان پرسەكە بە جددی وەربگرین، هەروەها باوەڕیشموایە پێویستە زۆر ڕوونبین لەو بارەیەوە”.

بەرپرسەكەی پێشووی ئەمریكا دووپاتیشیكردەوە، ناكرێت رێگە بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم لە ئۆكرانیا و هەر جێگایەكی دیكە بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە