پەیامی کورد... پەیمانگای ستۆکهۆڵم: ئێستا مەترسی جەنگی ئەتۆمی لە هەر کاتێک زیاترە
پەیمانگای "ستۆکهۆڵم"ی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەکانی تایبەت بە ئاشتی بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستادا مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی لە هەر کاتێکی تر زیاترە، ئەوەش لە سەردەمی جەنگی ساردەوە.
لەو بارەیەوە دان سمیس بەڕێوەبەری پەیمانگاکە ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەستکەوتێکی گرنگ لە سنووردارکردن و داماڵینی چەکی ئەتۆمی بەدەست هات، بەڵام مەترسی بەکارهێنانی ئەو چەکە لە ئێستادا لە هەر کاتێکی تر زیاترە، ئەوەش لە سەردەمی جەنگی ساردەوە.
پەیمانگاکە لە کتێبی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نووسیویەتی، سەرجەم ئەندامانی پێنج دەوڵەتە گەورەکە ناسراو بە "P٥" کار دەکەن بۆ نوێکردنەوەی جبەخانەی ئەتۆمییان و چەکە ئەتۆمییەکانیان زیاد دەکەن.
ئەوەش هاتووە، ڕووسیا بە ئاشکرا هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەو چەکە دەکات لە شەڕی ئۆکراینادا، هەروەها گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی ئەو شەڕەوە وەستاون، هیچ دەوڵەتێکی تری ئەتۆمی بەردەوام نییە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی بۆ سنووردارکردنی ئەو چەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە