سۆماڵ / لە هێرشێکی خۆکوژیدا ٣٠ کەس کوژران

سۆماڵ / لە هێرشێکی خۆکوژیدا ٣٠ کەس کوژران

پەیامی کورد ... سۆماڵ / لە هێرشێکی خۆکوژیدا ٣٠ کەس کوژران

 

لە ئەنجامی  هێرشێكى خۆكوژى له‌به‌رده‌م یاریگایه‌كى تۆپى پێدا له‌ سۆماڵ، ٣٠ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربون.

 

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى سۆماڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ گردبونه‌وه‌یه‌كى له‌به‌رده‌م یاریگایه‌ك له‌ شارى "گالكایۆ" كردوه‌ته‌ ئامانج و لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش بریندارن.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌كاتى پشكنیندا ئه‌نجامدراوه‌ و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكیش له‌نێو قوربانیه‌كاندان. ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، چه‌ند خوله‌كێك پێش گه‌یشتنى محه‌مه‌د حسێن روبلى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ بڕیاربوه‌ له‌ یاریگاكه‌دا ئاماده‌بێت و وتارێك پێشكه‌شبكات.

 

دوابه‌دواى هێرشه‌كه‌، (حركه‌ الشباب) بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ، كه‌ گروپێكى چه‌كدارى توندڕه‌وه‌، به‌رپرسیارێتى خۆی راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، ئامانجه‌كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە