پەیاکی کورد ... پێکەن هۆشداری دەداتە ناتۆ
پێکەن لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ناتۆ دەبێ لە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی بەرەو ڕۆژهەڵات خۆی بە دوور بگرێت .
جێگری وەزیری دەرەوەی چین : گەمارۆدانی ووڵاتێکی گەورە ، بە تایبەتی هێزێکی ئەتۆمی پاشهاتی زۆر مەترسیدار و جێگای باوەرنەکردنی بە دواوە دەبێت .
دیپلۆماتێکی چینی ڕایگەیاند کە ناتۆ دەبێ ە " هەر شتێک کە شکی لێ دەکرا پەیمانی ناتۆ بۆ پەرەنەسەندی بەرەو ڕۆژهەڵات " پابەند بمێنێت .
لە یووشی شێنگ ، جێگری وەزیری دەرەوەی چین لە ووتارێکدا ڕەخنەی لە گەمارۆوە بەرفراوانەکانی وولاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ڕووسیا دوای هێرشی ئەم ووڵاتە بۆ سەر ئۆکراین گرت .
ئەو هەروەها بە دووبارەکردنەوەی بیروبۆچوونەکانی کرێملین ووتی کە ئەگەر بڵاوکردنی ناتۆ لە ئاستێکی دوورتر ئەنجام بدرێت بەم کارە بە فەرمی لە " ناوەندی مۆسکۆ " نزیک دەبنەوە بە شێوەیەک کە مووشەکێک دەتوانێ کرێملین لە ماوەی ٧ یا ٨ خوولەک بکاتە ئامانج .
ئەو هەروەها رایگەیاند کە " گەمارۆدانی ووڵاتێکی گەورە ، بە تایبەتی هێزێکی ئەتۆمی ، پاشهاتی زۆر مەترسیدار و جێگای باوەڕنەکردنی بە دواوە دێت "
ئەم دیپلۆماتە چینی یە ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ هەڵوێستێک کە بەردەوام پووتین دووبارەی دەکاتەوە ڕاگەیاند و ووتی : " ناتۆ دەبوایە هەڵبوەشابایەوە و هاوشێوەی ڕێکخراوی پەیمانی وەرشۆ لەگەڵ مێژوو یەکی دەگرتەوە .
دەتوانرێ بە باشی پاشهاتی جووڵەکردن لەم ڕێگایە پێش بینی بکەین ، قەیرانی ئۆکراین لە حۆکمی هۆشداری جیددییە ."
ئەم دیپلۆمارە چینی یە جەختی کردەوە کە " ویلایەتەیەکگرتووەکان و ناتۆ دەبێ بۆ چارەسەری ناوەندی سەرەکی قەیرانی ئۆکراین و کەمکردنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانی مۆسکۆ و کییف ، لەگەڵ رووسیا بکەونە گفتووگۆکردن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە