هەرێمی کوردستان وەک مەترسیدارترین ناوچەی مین ڕاگەیەندرا

هەرێمی کوردستان وەک مەترسیدارترین ناوچەی مین ڕاگەیەندرا

پەیامی کورد... هەرێمی کوردستان وەک مەترسیدارترین ناوچەی مین ڕاگەیەندرا

دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ناوچە مەترسیدارەکان بەهۆی پیسبوونی بە مین و پاشماوە جەنگی کە بە ڕووبەری (٧٧٦) کم٢ ڕووبەری خاکەکەی پیسکراوە.

دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ناوچە مەترسیدارەکان بەهۆی پیسبوونی بە مین و پاشماوە جەنگی کە بە ڕووبەری (٧٧٦) کم٢ ڕووبەری خاکەکەی پیسکراوە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگەییە نەتەقیووەکان کە لەلایەن دەزگای گشتی کاروباری مینەوە بەسەر (٣٥٠٠) ناوچەی مەترسیدار دابەشکراوە، کە لەو ناوچانە زیاتر لە (١٣٥٢١) هاووڵاتی بوونەتە قوربانی و ڕۆژانەش بە بەردەوامی گوێ بیستی هەواڵی نەخوازراوی ڕووداوی مین دەبین لە هەرێمی کوردستان، کە کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی و ژێرخانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە هەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەزگای گشتی کاروباری مین بۆ ئەو مەبەستە دامەزراند، کە ڕۆژانە بەبەردەوامی تیمەکانی خەریکی پاککردنەوە و لە ناوبردن و پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنین، مانگانە بە هەزاران مین و تەقەمەنی لە ناوچە مەترسیدارەکان و کێڵگە مین ڕێژەکان هەڵدەگرنەوە و پووچەڵیان دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ (کانوونی دووەم/ شوبات/ئازار) چالاکییەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین بەوشێوەیە بووە:.

1. ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنیانەی لە ناوبراون بریتی بووە لە (٢٧٩٦) مین و تەقەمەنی و پارچە تەقەمەنی جەنگی کە هەر یەکێک لەو مین و تەقەمەنیانە مەترسی بوون لەسەر گیانی چەندین هاووڵاتییان

2. کۆی ڕووبەری پاککراو لەو سێ مانگەدا بریتی بووە لە (١٥٦,٦١٥) م٢ کە دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە بۆ نیشتەجێ بوون و کشتوکاڵکردن دەتواندرێت دووبارە وەبەرهێنانی تێدا بکرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە