جۆزێپى كۆنتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيتاڵيا له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی فەرمی گه‌يشته هه‌ولێری پایتەختی هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
جێگای باسە کە نێچیرڤان بارزانی و و ژماره‌يه‌ك له بەرپرسانى باڵاى حكوومه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ئامادەبوون لە مه‌راسيمى پێشوازيكردنی جۆزێپى كۆنتى.
رۆژانی رابردوو سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيتاڵيا بە سه‌ردانێک گه‌یشتە به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكۆماری عێراق و كۆببووه‌وه.
هاوکات بڕیارە كۆنتى هەر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە