سه‌ربازێكی پۆڵه‌ندی كه هەڵهاتووەتە ووڵاتی بیلاڕووسیا ئاشكرای دەکات كه سوپای ووڵاته‌كه‌یان فه‌رمانیان وه‌رگرتوه بۆ ته‌قه‌كردن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانویست له بیلاڕووسیاوه سنوور ببه‌زێنن.
ئێمیل شیشكۆ، ئه‌و سه‌ربازه پۆڵه‌ندییه‌كه‌ی كه ته‌لبه‌ندی نێوان ووڵاته‌كه‌ی و بیلارووسیای بڕیووه و خۆی راده‌ست كردووه، دانی به‌وه‌دا ناوه كه فه‌رمانیان پێ گه‌یشتووه ته‌قه له په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوور بكه‌ن و تائێستاش سوپای ووڵاته‌كه‌ی ٢٤٠ په‌نابه‌ری كوشتووه.
ئه‌و سه‌ربازه له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بیلارووسیا ڕایگه‌یاندووه كه له ساڵی رابردووه كوشتنی په‌نابه‌ران فه‌رمانی بۆ ده‌ركراوه و ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداره تائێستا ٢٤٠ په‌نابه‌ر به گولـله‌ی سه‌ربازانی ووڵاته‌كه‌ی كوژراون.
له‌سه‌ر سنووری نێوان بیلارووسیا و پۆڵه‌ندا هه‌زاران په‌نابه‌ر هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ووڵاتانی ئه‌ورووپا بڕۆن، زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه كوردی هه‌رێمی كوردستان و عێراقین لە دۆخێکی سەختدا دەژین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە