ئیسرائیل لە خاکی سووریا هێرشێکی مووشەکی دەکاتە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران

ئیسرائیل لە خاکی سووریا هێرشێکی مووشەکی دەکاتە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران

پەیامی کورد... ئیسرائیل لە خاکی سووریا هێرشێکی مووشەکی دەکاتە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، میدیاکانی ناوخۆی ئێران لەسەر زاری سوپای سووریاوە ڕایانگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی کردووەتە سەر ناوچەی "قونەیترە" لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا.

هەندێک سەرچاوەی سووریش باس لەوە دەکەن، ئامانجی ئەو هێرشە مووشەکییە بارەگایەکی سەربازی بووە کە پێشتر میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی تێدا جێگیربوون.

 

ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" هەواڵی هێرشەکەی پشتڕاستکرۆتەوە و نووسیویەتی، ئەو هێرشە تەنیا خەساری مادیی بەدواوە بووە و هیچ زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

هێشتا سوپا یان ناوەندە بەرپرسیارەکانی حکومەتی ئیسرائیل ئەنجامدانی ئەو هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

سوپای ئیسرائیل لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو جار هێرشی مووشەکیی کردووەتە سەر چەند سەربازگە لە خاکی سووریادا.

ئیسرائیل ڕۆژی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ لە دوا هێرشیدا چەند مووشەکی ئاراستەی بارەگایەکی سەربازی کرد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق. کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل لەپاش هێرشەکە ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لەو بارەگایەدا بوون.

ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندانیش هێرشێکی مووشەکی دیکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە سەر کارگەیەکی چەک لە دەوروبەری دیمەشق کە لە ئەنجامیدا سەربازێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە