کوژرانی ژنێک بە دەستی خەزووری لە شاری ئیلام

کوژرانی ژنێک بە دەستی خەزووری لە شاری ئیلام

پەیامی کورد... کوژرانی ژنێک بە دەستی خەزووری لە شاری ئیلام

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری هەلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن خەزوورییەوە کوژرا.

بەگوێرەیڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەین ی ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٨ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «زەردەڵان» سەر بە شاری هەلیلان بە ناوی تاهیرە شەفیعی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن خەزوورییەوە کوژرا.

خەسرەو زەفەری تەمەن ٥٢ ساڵ دوای کوشتنی تاهیرە شەفیعی بە چەکی پەڕان کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

جێگای ئاماژەیە کە خەسرەو زەفەری بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بووکەکەی خۆی کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، لانی کەم ٤٣ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە کوژراون کە ٢٣ حاڵەتی بە هۆی کێشەی خێزانی بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە