گۆڕانکاری لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت

گۆڕانکاری لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت
پەیامی کورد     ...   گۆڕانکاری لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیارە ئەمساڵ بەشەخۆراکی زیاتر دابەش بکرێت و دەڵێت، دابەش کردنی خۆراک لەلایەن وەزارەتی بازرگانی یەوە کاریگەری لەسەر نرخی بازاڕیش دەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی، ڕایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق توانی تەنیا پێنج بەشەخۆراکی مانگانە لەسەر ھاووڵاتییان دابەش بکات و ئەوەش ھۆکار بووە کە نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بەرز ببێتەوە، چوونکە دابەش کردنی بەشەخۆراک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی بازاڕیش ھەیە.''

بەڕێوبەری گشتی بازرگانی ووتیشی: "بڕیارە ئەمساڵ بەشەخۆراکی زیاتر لەسەر ھاووڵاتیان دابەش بکرێت و ئێستا دەست بە دابەشکردنی کراوە و خۆراکێکی زۆریش گەیشتووەتە کۆگاکانی ھەرێمی کوردستان.''

دەربارەی کاریگەری شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بۆ سەر نەمانی بەرھەمی گەنم لە عێراق، نەوزاد شێخ کامیل ڕوونی کردەوە : "بەشی پێویستی ئارد گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و ھیچ کێشەیەکی کەمی ئارد پەیدا نابێت، چوونکە بەپێی ئەو گرێبەستانەی کراون بەشی پێداویستی ھەموو مانگێکی ھاووڵاتییان دابین کراوە.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە