پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەر ڕۆڵی مێحوەری سێنتکام لە بەرەنگاربوونەوە لەگەل هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە جەخت دەکاتەوە
ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵ کردنی چالاکییەکانی ئێران و پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئەو بە چەکی ئەتۆمی ، لە نزیکەوە هاوکاری هاوپەیمانەکانی خۆی دەکات .
وەزیری بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان دوێنێ هەینی جارێکی دیکە حکوومەتی ئێرانی هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ناو برد و بە ئاماژەدان بە گەشەسەندنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی یەکەی تاران ووتی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵ کردنی چالاکییەکانی ئێران و پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی هاوکاری دەکات .
لۆئید ئاستین لە ووتارێکدا لە مەراسیمی کۆتایی هاتنی کارەکانی ژەنەڕاڵ فرانک مەکێنزی سەرۆکی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ناساندنی ژەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کۆریلا جێگرەکەی ئەو ووتی : ناوچەکە لە ژیر کۆنترۆڵی سێنتکام دایە کە ئێمە و شەریکەکانمان لەوێ لەگەل چالاکیگەلی ناسەقامگیرکەری ئێران و هۆکارگەلی ژێر پاڵپشتی ئەوان بەرەوڕوو دەبینەوە .
ئەو بە ووتنی ئەوەی کە سێنتکام لە دەستەبەری کردنی ئەمنییەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێگەیەکی مێحوەری هەیە ووتی : ئێمە لەم ناوچەیە لە جۆگەلەگەلیک پارێزگاری دەکەین کە تیجارەتی جیهانی تێیدا جەرەیانی هەیە جێگایەکە کە ئێمە هەر ڕۆژ لەگەڵ چاڵێنجگەلێکی کرداری هێرشبەرانەی ئێران و دەستدرێژییەکانی بەرەوڕووین ،
وەزیری بەرگری ئەمریکا ووتی : ئێران بەرنامەی ئەتۆمی خۆی پەرەپێداوە و سەرمایەگوزارییەکانی خۆی لە سەر تواناییە سەربازییەکانی زیاد کردووە بە تایبەتی لە واری مووشەکگەلی بالیستیک . ئێران کەسگەلی نیابی مەترسیداری درووست کردووە و کەڵک لە سیستەمگەلی ئاسمانی بێ فڕۆکەوان بۆ هەڕەشە کردن لە ئێمە و شەریکەکانمان وەردەگرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە