ئەمشەو کورد بە یەک دەنگی بڕیار لە سەر دەنگدانی کابینەکەی کازمی دەدات

ئەمشەو کورد بە یەک دەنگی بڕیار لە سەر دەنگدانی کابینەکەی کازمی دەدات

پەیامی کورد      ...     ئەمشەو کورد بە یەک دەنگی بڕیار لە سەر دەنگدانی کابینەکەی کازمی دەدات .

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتی، کاتژمێر ٩ی ئەمشەو بۆ متمانەدان بە كابینەی حكوومەتی عێراق دیاری كراوە، شەوی ڕابردووش فراكسیۆنە كوردییەكان و شاندی حكوومەتی هەرێم لە ماڵی سەرۆككۆمار كۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا كورد یەكهەڵوێست بێت لەبارەی دەنگدان بە كابینەی مۆستەفا كازمی.

هەدار بارزانی، پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بڕیارە کاتژمێر  ٩ی ئەمشەو پەرلەمان دەنگ لەسەر كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتی موستەفا كازمی بدات، كە تا ئێستاش گفتوگۆ بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و گۆڕانكارییان لە وەزارەتی داراییش كردووە، كە پشكی كوردە و گۆڕیویانە بە وەزارەتی دەرەوە، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی  هەرێم لەگەڵ مۆستەفا كازمی كۆدەبێتەوە و ئەو پرسە یەكلا دەكاتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێ: "شەوی ڕابردوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ماڵی سەرۆككۆمار كۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا كە هەموو فراكسیۆنەكان بۆ دەنگدان و دەنگنەدان بە كابینەی نوێ، یەكهەڵوێست بن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە