پەیامی کورد ... پارتی دیموکراتی گەلان " هەدەپە " بڕیاری دا کە ٧ شاری گەورەی نامزەدی هەڵبژاردەناکنی شارەوانییەکان دەستنیشان و دیاری نەکات کە دوو شاری باکووری کوردستان یشی تێدایە .
ناوەندی بەڕێەوەبەری و مەجلیسی پارتی " هەدەپە "بۆ شارەکانی تورکیا و هەندێک شاری باکووری کوردستان ستراتیژی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار ی ٢٠١٩ دیاری کرد .
بە گوێرەی بڕیارەکان " هەدەپە " لە شارەکانی وەکوو ئێستەنبوڵ ، ئانکارا ، مێرسین ، دیلۆک ، ڕۆحا و ئادانا نامزەدەکانی خۆیان نیشان نادەن و پشتگیری ئۆپۆزۆسیۆنی تورکیا دەکات .
هەروەها وا چاوەڕێ دەکرێت کە هەرچەندە بە فەرمی و ئاشکرا نەهاتبێتە ڕاگەیاندن یش ، بەڵام جەهەپە لە هەندێک لە شارەکان و ناوچەکانی تورکیا ژمارەیەک لە نامزەدەکانی هەدەپە نیشان دەدات و لەو هەرێم و ناوچانەدا ڕێکەوتن و ئیتیفاقی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە