پەیامی کورد ... موستەفا کازمی یش دەستی لە کار کشاندەوە .
ئینتسار جبووری ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی هاوپەیمانی هێزەكان دەڵێت، ئەگەر فشارەكان بەردەوام بن لەسەری، مستەفا كازمیش دەستلەكاردەكێشێتەوە.
ئینتسار جبووری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، تائێستا هەڵوێستی مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دیار نییە و لایەنەكان داوای گۆڕینی ناوی وەزیرەكانیان لێكردوە و ئەویش لەژێر فشاردا گۆڕیونی، ئەوەش بوەتە هۆی ئیحراجبوونی هەڵوێستەكانی كازمی.
جبووری پێشی وایە، بەردەوامبوونی لایەنەكان بۆ درووستكردنی بەربەست لەبەردەمیدا و دانانی مەرج بۆی و سەرپشكنەكردنی لە دیاریكردنی كاندیدانی حكوومەتەكەی، دەبێتە هۆی ئەوەی كازمی ش داوای لێبووردن بكات و واز لە ئەركەكەی بهێنێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیكردوەتەوە، ئەگەر كازمی داوای لێبووردن لە پێكهێنانی حكومەت بكات، ووڵات بەرەو نادیار و قۆناغێكی مەترسیدار دەڕوات، كە ناتوانین لێی دەربچین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە