تورکی ئەلفەیسەل: دانووستانی ڤییەننا، نیگەرانی ئێمە لە مەترسییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە

تورکی ئەلفەیسەل: دانووستانی ڤییەننا، نیگەرانی ئێمە لە مەترسییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە

پەیامی کورد     ...    تورکی ئەلفەیسەل: دانووستانی ڤییەننا، نیگەرانی ئێمە لە مەترسییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە

تورکی ئەلفەیسەل، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای زانیاری و هەواڵگری عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە دانووستانی ڤیەننا دەربارەی بەرجام نیگەرانی ووڵاتە عەرەبییەکانی کەنارئاوی کەنداو لە مەترسی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە  .

به پێ ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیه، ئەلفەیسەل لە دانیشتێنکی ئۆنلایندا به میوانداری ڕۆژنامەی «ئەلبلاد»ی بەحرەین جەختی لەوە کردەوە: «ئەم وڵاتانە دەبێت لە ناوەڕۆکی دانووستانی پەیوەندیدار به ڕێککەوتنی ناوەکیی بەشدار بکرێن و هەموو نیگەرانییەکان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران و دەستێوەردانی تاران لە ناوچە مشتومڕی لەسەری بکرێت.»

لە درێژەدا ووتی ڕێککەوتنێک کە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرکۆماریی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرا، چاوی لەسەر نیگەرانی دراوسێکانی ئێران داخست و بووە هۆی دەستێوەردانی زۆرتری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا. 

سەرۆککۆماری  پێشووی دەزگای زانیاری و هەواڵگری عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند : «به دەوڵەتی جۆ بایدن سەبارەت بە نەدانی باجی زیادە بە کوماری ئیسلامی گەشبین نیم، بەڵام بەوەی کە فەڕەنسا لەبارەی دانووستان  دەربارەی بەرنامەی مووشەکییەکەی کوماری ئیسلامی ووتی گرینگە و هیوادارم که فەڕەنسا لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا هاوئاهەنگی کرده بێت.»

ئەلفەیسەل که ئێستا سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە و تۆیژینەوەی ئیسلامی مەلک فەیسەڵی لە ئەستۆدایە، هۆشداری دا ئەگەر چاکسازی لە بەرجامدا  نەکرێت، کۆماری ئیسلامی دەگاتە بۆمبی ناوەکی.

ئەلفەیسەڵ ووتی: «ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ ووڵاتی ئێران نییە و بەهیچ شێوەیەک نامانەوێ زەرەرێک بگاتە ئەو میللەتە، بەڵام ئەمانەوێ پەیوەندییەکی بەرامبەرمان هەبێت ، چوونکە ئەم حکوومەتە لە هەر بۆشاییەک بو خراپەکاری و ئاژاوەگێڕی کەڵک وەردەگرێت.»

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل وەکوو «شەریکگەلی سەرەکی» لە ناوچەکە دەبێت به شێوەیەک لە ئەگەری دانووستانەکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی بەشدار بن بەڵام کوماری ئیسلامی ئەم پێشنیارەی ڕەت کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە