پەیامی کورد … وهزارهتی رۆشنبیری بڵاوكردنهوهی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی قهدهغه كرد، كه داعش بهرههمیان دههێنێ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی قهدهغه كرد، كه داعش بهرههمیان دههێنێ.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ دووشهممه 6/12/2021 دەرچووە و بۆ میدیاکان نێردراوە ، ئاماژە بهوه كراوه، نابێت بەهیچ جۆرێک میدیاکان ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاوبکەنەوە کە داعش بەرهەمی هێناون، کە تیایدا هێرشەکانیان بۆ سەر پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل پیشان دەدن و ترس تۆقاندن لە نێو هاوڵاتییان بڵاو دەبێتەوە.
ئاماژهی بهوه كردووه، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە یەکی ساڵی 2014ی وەزارەتەکە، هەرکەناڵێک پێچەوانەی ئەوە کار بکات و وێنە و ڤیدیۆکانی داعش بڵاوبکاتەوە لێپرسینەوەی یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.
وەزارەتی ڕۆشنبیری دووپاتی کردووەتەوە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە