بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەهەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایار، رێژەی بەشداری لەسەرتاسەری عێراق ٪44.52 بووە. لەهەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانو هەردو پارێزگای كەركوكو نەینەوا رێژەی بەشداری دەنگدەران بەمجۆرە بووە هەولێر ٪43، سلێمانی ٪50، دهۆك ٪51، كەركوك ٪40، نەینەوا ٪53
ژمارەی كورسییەكانی هەر پارێزگایەك لەپەرلەمانی عێراق جیاوازەو بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان دانراوە. بۆ دیاریكردنی بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمان، ژمارەی ئەو دەنگانە دراون دابەشی ژمارەی كورسییەكانی پارێزگاكە دەكرێتو بەوەش بەهای كورسییەكی ئەو پارێزگایە دەردەچێت. لەخوارەوە لەسەر بنەمای ئامارەكانی كۆمسیۆن، بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمان لەو پێنج پارێزگایە دەخەینەڕو.
پارێزگای هەولێر:
ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 570463
ژمارەی كورسییەكان: 15
بەهای یەك كورسی: 38030 دەنگ
پارێزگای سلێمانی:
ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 700474
ژمارەی كورسییەكان: 18
بەهای یەك كورسی : 38915 دەنگ
پارێزگای دهۆك:
ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 544226
ژمارەی كورسییەكان: 11
بەهای یەك كورسی: 49475 دەنگ
پارێزگای كەركوك:
ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 406529
ژمارەی كورسییەكان: 12
بەهای یەك كورسی: 33877 دەنگ
پارێزگای نەینەوا:
ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 891840
ژمارەی كورسییەكان: 31
بەهای یەك كورسی: 28769 دەنگ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە