واشینتۆن لیستێک لەو شوێنانەی کە ئەگەری هێرش کردنی ئەمریکا بۆ سووریا دیاری دەکات ئامادە کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هێزەکانی ئێستێخباراتی سەربازی ئەمریکا لیستێکی سەرەتایی لە تاسیسات و باڵەخانەکانی سووریای ئامادە کردووە کە لە کاتی فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکادا ، لەوانەیە بکەوێتە بەر هێرشی هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا .
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا تاکوو ئێستا سەبارەت بە هێرشێ ئاسمانی بۆ سەر سووریا هیچ بڕیارێکی نەداوە ، بەڵام ئەرتەشی ئەمریکا ئامادەیە لە حاڵەتی پێویستدا بە زووترین کات هێزی خۆی با کار بهێنێت .
بە ووتەی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ ، دەوڵەتی ئەمریکا لەو باەوڕەدایە کە دیمەشق لە هێرش کردنی بۆ سەر پارێزگای ئێدلیب چەکە کیمیاوییەکانی خۆی بە کار دەهێنێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە