بەپەلە ... ئەمریکا و عەرەبستان و ووڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بە گشتی کەوتنە ئامادەباشییەوە بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ ئێران

بەپەلە   ...   ئەمریکا و عەرەبستان و ووڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بە گشتی کەوتنە ئامادەباشییەوە بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ ئێران

پەیامی کورد   ...   بە پێی ڕاپۆرتێک لە " سی ئێن ئێن " ەوە هاتووە کە دوێنێ ئێوارەی هەینی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جمووجووڵی هەبووە و ئەمەش مەترسییەکان و هۆشدارییەکانی گەیاندە بەرزترین ئاستی خۆی .

هەروەها ئەمە لە حالێکدایە کە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس ی پاسداران لەم دواییانە لە سەفەری خۆی بۆ بەغدا بە هەموو ئەو هێزانەی کە لە بن پاڵپشتی و فەرمانی ئەوانە ڕایگەیاندبوو کە بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواو دا بن .

هەروەها ڕۆژنامەی شەرق الاوسط ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بە پێی ڕێکەوتنی ئەمریکا و عەرەبستان و ووڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ، هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بریتی لە هێزی زەوینی ، ئاسمانی ، دەریایی لەگەڵ هێزەکانی چەندگانەی ئەرتەشی ئەم وولاتانە لەو ناوچانەی کە لە حاشیەی کەنداوی فارس دان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر جۆرە هێرشێکی لە ناکاوی ئێران بۆ سەر ئەم ناوچەیە بە شێوەی ڕێکخراو و هاوبەش جێگیر و لە ئامادەباشی دا بن . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە