پێگەکانی ئێستێخباراتی ووڵاتانی ڕۆژئاوا هەناردنی چەکی ئێرانیان بۆ لۆبنان ڕاگەیاند .
بە پیێ ڕاپۆرتێک لە " فاکس نیوز " پێگەکانی ئێستێخباراتی ووڵاتانی ڕۆژئاوا گومانیان هەیە کە ئێران خەریکی بە قاچاخ هەناردە کردنی چەک و سیلاحە بۆ ووڵاتی لۆبنان . ئەم چەکانە بۆ بە کارهێنانی " حێزبۆڵڵا " ئامادە کراون .
ڕاگەێندراوە کە کۆمپانیای فڕۆکەوانی " فارس ئەیر قشم " لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا " بە شێوەی ناسرووشتی " ٢ جار فڕینی لە تارانەوە بۆ بەیرووت هەبووە .
یەکەمینیان لە ٩ مانگی جووڵای ئەنجام دراوە . لەو کاتەدا فڕۆکەی بووئینگی ٧٤٧ بنکەی هێزەکانی ئاسمانی تارانی بە جێهێشت و ڕاوستانێکی کورتی لە فڕۆکەخانەی دیـمەشق هەبوو و دواتر بەڕێکەتووە بۆ فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی بەیرووت . ئەمە لە حاڵێکدایە کە شوێنی فڕینەکە لە باکووری لۆبنانەوە بووە کە ئەم ڕێگایە ڕێگای ڕاستەقینەی فڕین نییە .
سەرچاوەیەک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " فاکس نیوز " هەواڵەکانی خۆی لەو ڕێگایەوە بەدەست دەکەوێت ووتی : " ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن ڕێگا و شوێنی نوێ بۆ بە قاچاخ بردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ هاوپەیمانەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکەن و تواناکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایشیان بۆ دۆزینەوەیان لە بەر چاو ناگرن . "
بنکەکانی ئێستێخباراتی وا بیر دەکەنەوە کە فڕۆکەکە کەل و پەل بۆ درووست کردنی چەکی لە ڕادە گرینگ و چاوەڕوان نەکراو بۆ کارگەکانی ئێران لە لۆبنان بار کردووە .
هەروەها دووهەمین فڕین لە تارانەوە بۆ بەیرووت لە ٢ مانگی ئۆگۆست ڕوویداوە . فڕۆکەکە لە دیـمەشق دانەبەزیوە بەڵام هەمان ڕێگای فڕێنی بۆ باکووری سووریا بووە کە ئەوەش دیسان ڕێگایەکی " ناسرووشتییە " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە