پەیامی کورد ... هۆکاری کوشتنی موسڵمانانی نیووزیلەندا لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان بەرەوڕوو دەبێتەوە .
بەرپرسانی نیووزیلەندا بە نیازن بکوژی موسڵمانانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان بەرەوڕوو بکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ، برەنتۆن تارانت ، سپی پێستی تووندڕەوی ئۆسترالیایی کە ساڵ و نیوێک پێش ئێستا بە هێرش کردن بۆ سەر دوو مزگەوتی النوور و لینوود لە شاری کرایست چێرچ نیووزیلەندا ، ٥١ موسڵمانی کوشتبوو ، لەگەل بنەماڵەی ئەم هێرشە تێرۆریستییە ڕووبەڕوو دەبێتەوە . وا چاوەڕوان دەکرێت دادگا ئەم تێرۆریستە بە بەندی هەمیشەیی مەحکووم بکات .
دادگا ئیزنی داوە تا هەندێک لە بنەماڵەی قوربانیان لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە پانتایی دادگا ئامادە بن تاکوو لە نزیکەوە بینەری ڕەوەندی مەحکەمەکە بن . تارانت لە بەندیخانەیەکی ئەمنییەتی لەگەڵ ئاسایشی تووند پارێزگای دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت لەگەل بەرپرسانی ئەمنییەتیەکی زۆر بێتە دادگا .
کوشتاری موسڵمانانی کرایست چێرچ کاریگەرییەکی قووڵی لە سەر نیووزیلەندا دانا و ئەمە گەورەترین کوشتاری مێژوویی لە نیووزیلەندا بوو بە هۆکاری گوڕینی یاسای هەڵگرتنی چەک لەم ووڵاتەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە