پەیامی کورد ... ڕووسیا هەر جۆرە هێرشێکی ناوەکی ووڵام دەداتەوە .
درووست کەری مووشەکی پیونێر و تاپۆل لە ڕووسیا ڕایگەیاند لە ئەگەری هێرشی ناوەکی ووڵامی بە جێ دەداتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ووتەکانی بەرپرسی گشتی دەزگای ئەندازیاری مۆسکۆ ، کە لە حاڵی پەرەپێدانی ' مووشەکە ستراتیجییەکانی پیونگ یانگ و تاپۆلن ، " یووری سۆلۆمۆنۆف " ئەگەر هێرشێکی ناوەکی بۆ سەر ڕووسیا ڕووبدات قەرەبوو دەکاتەوە .
ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەمڕۆ ڕووسیا لە پەرەپێدانی " چەکگەلی تۆڵەسەندنەوە " یە کە زۆر پێشکەوترە لە دام و دەزگاکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان .
هەروەها ووتی : چەکەکانی ڕووسیا زۆرپێشکەوترە لە سیستەمی پریمیتر ، چەکێک کە لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ناوی " دەست مردوو " ناو دەبردرێت .
ئەو هەروەها ئەماژەی بەم ڕاستییە کرد کە کارتێکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا ئەمڕۆژە زۆر دواکەوتووترە لە ئەوەی ڕووسیا : بە گوێرەی ڕاپۆرتی کارناسانی FAN ، مۆسکۆ پێشکەوتر و باشترە لە واشینتۆن لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵی داهاتوو لە پێشکەوتنی چەک دا .
مووشەکی تاپۆل ، مووشەکی ئر ئێش – ١٢ ئێم مووشەکی زەوین بە زەوین و مۆدێلی پێشکەوتری مووشەکی زەوینی TOPOL-M ە . ئەندازیاری هەوا فەزای ڕووسی لە ساڵی ١٩٨٥ لە دوای شەڕی جیهانی سارد مۆدێلی ئاراس – ١٢ ئێم ی ئەم قاڕە پێوەرەی دیزان و درووست کرد کە بە تێپەڕینی کات لە شێوازی درووست کردن و دیزاینی بە ڕۆژ کراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە