٢٣٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵ جێدەهێڵن

٢٣٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵ جێدەهێڵن
پەیامی کورد- حەسەکە... ٢٣٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵ جێدەهێڵن

ڕۆژی دووشەممە، ٨٣٧ کەس کە لە ٢٣٠ خێزانی عێراقی پێکهاتبوون، کەمپی هۆڵیان لە باشووری حەسەکە بەرەو خاکی عێراق جێهێشت، ئەمەش دوای هەماهەنگی نێوان خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر و حکومەتی عێراق.

جیهان حەنان، هاوسەرۆکی کەمپی هۆڵ ڕایگەیاند: "تا ئێستا ٣٢ کاروان لە خێزانە عێراقییەکان کەمپی هۆڵیان جێهێشتووە."

هەروەها وتیشی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە پانزەیەمین کاروانی خێزانە عێراقییەکانە کە کەمپەکە جێدەهێڵن."

شایەنی باسە لە یەکی ئەم مانگەشدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، ٢٤٠ خێزانی دیکەی عێراقی کەمپی هۆڵیان لە باشووری حەسەکە جێهێشتبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە