حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخان کرد

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخان کرد

 


پەیامی کورد … حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخان کرد

 

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنى زیاتر له‌ ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ ئارامگاو مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوان.

 

ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان واژۆى له‌سه‌ر نوسراوێك كردوه‌ و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كردوه‌ و تێیدا هاتوه‌، ره‌زامه‌ندی دراوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی  بڕی ٥٥٨ ملیۆن و ٨٣٥ هه‌زار و ٥٠٠ دینار به‌ نه‌ختینه‌ و قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی دارایى به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك.

 

رونیشیكرده‌وه‌، پڕۆژه‌كان بریتین له‌دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت بۆ روفاتی ١٧١ ئه‌نفالكراو له‌ زێدی خۆیان، چاككردنی گۆڕستانی ئه‌نفالكراوان كه‌ ٨٤٠ ڕوفاتی ئه‌نفالكراوی تێدایه‌، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوان له‌ چه‌مچه‌ماڵ/ بانی مه‌قان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە