پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی رایگەیاند، ٥٤٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ١٩ کەسیش بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣١٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە دوێنێوە چوار هەزار و ٩١٠ پشکنینی کۆرۆنا کراوە، کە ١٣٤٥ لە هەولێر، ٥٩٦ لە سلێمانی، ١٤٢ لە گەرمیان، ٢٧٩٣ لە دهۆک و ٣٤ لە هەڵەبجە بوون، ٥٤٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ١٩٣ لە هەولێر، ٩٩ لە سلێمانی، ١٩ لە گەرمیان، ٢١١ لە دهۆک، ٢٣ لە هەڵەبجە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ٣١٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە، کە ٢١٢ لە هەولێر، ٤٠ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان و ٣٢ لە هەڵەبجە بوون، هاوکات ١٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە ٤ لە هەولێر٨ لە سلێمانی، ٧ لە دهۆک بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٣٥٩ هەزار و ٧٠٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٣٤ هەزار و ٢٣٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١١ هەزار و ٤٠٩ کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، ٢١ هەزار و ٥٥٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٢٦٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە