پەیامی کورد ... ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات
ئەردۆغان ڕایگەیاند : لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی ڕێکەوتنامە لەگەڵ رووسیا ، ئەوە ئێدلیب بە شێوازی خۆمان پاک دەکەینەوە .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پێشکەشکردنی ووتارەکەی خۆیدا کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " ئێن تی ڤی " یەوە بڵاو دەکرایەوە ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو کە ئەگەر بێت و ڕێکەوتننامەکە لە لایەن ڕووسیاوە ڕەچاو نەکرێت و پێشێل بکرێت ئەوە ئانکارا لەوانەیە بەرەو هەوڵی تاک لایەنە هەنگاو بنێت لە پاریزگای ئێدلیب .
ئەردۆغان ڕایگەیاند ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ئەوەی کە ئەگەری بێت و ئەو قەول و قەرارانەی کە سەبارەت بە ناوچەکە و بەرپاکردنی ئۆپراسیۆنی " سپەری بەهار " لە ئێدلیب دراوە ، جێ بە جێ نەکرێت ئەوە بە شێوازی خۆمان هەوڵی پاککردنەوەی دەدەین . ئێمە ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ ڕووسیا واژوو کردووە بۆ چارەسەری دۆخەکە لە ئێدلیب بێ ئەوەی خوێنێکی زیاتر بڕژێت ، جگە لەمانە ئێمە ئەو ڕێگایە کە خۆمان هەڵمان نژاردووە لە سەر بەردەوام دەبین
هەروەها ڕایگەیاند لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەم پاریزگایەدا لانیکەم ٥٩ سەربازی تورکیا کوژراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە