پەیامی کورد ... وەزیری نەوتی ئێران خرایە لیستی گەمارۆکانەوە
ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، سزاكانی سەر ئێران فراوان دەكات و وەزیری نەوتی ئەو وڵاتەش کە کورد و خەڵکی کرماشانە خرایە لیستی ڕەشەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، سزاكانی بۆ سەر تاران فراوانتر دەكات و لەو نێوەندەدا بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران خراوەتە لیستی ڕەشی ئەمریكاوە.
وەزارەتەكە ئاشكراشیكرد، سزاكە كەسانی تری ئێرانیش دەگرێتەوە، جگە لە كۆمپانیا و دامەزراوە ئێرانییەكان، لەنێویشیاندا وەزارەتی نەوت.
هەروەك لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا، كە لە سایتە ئەلیكترۆنییەكەیدا بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، سزاكان دوو نەوتهەڵگری دەریاییش دەگرێتەوە كە لەژێر ئاڵای هندۆراس و پەنەما لە ئاوەكاندان و "پەیوەندییان بە كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانەوە هەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە