ئێران ئیدانەی هێرشەکەی سوریا دەکات

ئێران ئیدانەی هێرشەکەی سوریا دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانەی هێرشەکەی سەر سوریای دەکات و هۆشداریدا لە دەرەنجامەکانی.

پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهاوکاری بەریتانیا و فەرەنسا هێرشیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سوریا دەستپێکرد، حکومەتی ئێران رایگەیاند، هێرشە سێ قۆڵییەکە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری وڵاتی سوریا.

جێی ئاماژەیە، لە کاردانەوەی هێرشە کیمیاییەکەی سەر شاری دوما لەغوتەی ڕۆژهەڵات، کە لەلایەن رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٤)ی نیسان، ئەمریکا بەهاوپەیمانی بەریتانیا و فەرەنسا هێرشی کردە سەر پێگە سەربازییەکانی سوریا و بەوتەی بەرپرسانی سەربازییەکانی واشنتنیش مووشەکەکانیان ئامانجی خۆیان پێکاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە