سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیدارێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئیتاڵی بە شێوەیێکی فراوان باسی لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کردووە و گووتیتی: "ئامانجی ئێمە لەم ئۆپەراسیۆنە داگیرکردنی عەفرین نییە. ئێمە هیچ گرفتێکمان لەگەل کوردانی سوریا نییە."
ئەردوغان لە چاوپێکەوتنەکەیدا هێرشەکانی سوپاکەی بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و کۆشتنی خەلکی سڤیل ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت هیچ خەلکێکی سڤیلمان نەکردووتە ئەمانج.
سەرۆکی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە هیچ گرفتێکیان لەگەل کوردانی ڕۆژئاوا نییە و لە ئاییندەشدا هیچ گرفتێکیان نابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە