پەیامی کورد... کۆمیسیۆن: هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێن، چونکە پێویستیان بە شەش مانگە بۆ ئامادەکاری.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێن، چونکە پێویستی بە شەش مانگ هەیە بۆ ئامادەکاری، بۆیە دوا دەخرێت، هەروەها گرنگە خێرا چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی وتی "هەر چەندە وادەی هەڵبژاردن دیاریکراوە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە و پەرلەمان هیچی نەکردووە، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، پەرلەمان مانگێکی پێویستە تا سیستەمی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن یەکلایی دەکاتەوە و دواتر ئێمەش شەش مانگمان پێویستە تا ئامادەکاری بکەین بۆ هەڵبژاردن، لەو ڕۆژە ئێمە ڕادەسپێرن و دوای هەڵبژاردنیش مانگێکمان پێویستە تا ئەنجامەکان دەبنە فەرمیی، بۆیە هەشت مانگی پێویستە لەو ڕۆژەی ڕێککەوتن دەکرێت".
گوتیشی: "دەبێت لایەنەکان پەلە بکەن بۆ ڕێککەوتن، ئەگەرنا هەڵبژاردن دوا دەکەوێت، ئێمەش بێ دەسەڵات دەبین لە دەستتێوەردان، چونکە وادەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمیسیۆن تێپەڕیوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە