پەیامی کورد... سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ 441 کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە
رێکخراوی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدهگهیهنێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٤٤١ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و هۆکاری سەرەکی زیادبوونی رێژەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران دەگەڕێتەوە بۆ خاوبوونەوەی پرۆسەی رزگارکردن و وەڵامنەدانەوەی بەپەلە لە کاتی بوونی حاڵەتێکی لە ناکاو.
بەپێی ئاماری رێکخراوی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٤٤١ کۆچبەر بە درێژایی رێگای ئاوی نێوان باکوری ئەفریقا و کەناراوەکانی باشووری ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە و ئەوەش گەورەترین ژمارەیە بەراورد بە شەش ساڵی رابردوو.
ئەنتۆنیۆ فیتۆرینۆ بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژەی بەوەدا، قەیرانی مرۆیی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامی هەیە و حاڵەتەکانیش بەرگری لێناکرێت.
ئهوهشی خستهروو، لە ساڵی ٢٠١٤ تاوەکو ئێستا لە رێگای ئاوی نێوان باکوری ئەفریقا و کەناراوەکانی باشووری ئەوروپا ٢٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە لەسەر وڵاتان پێویستە هەڵوێستیان هەبێت و دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن یاری بە رۆحی مرۆڤەکانەوە دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە