پەیامی کورد ... زاخارۆڤا : ڕێکەوتننامەی ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئێدلیب ئەمریکای تووڕە کردووە
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا دوێنی لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا ڕایگەیاند :، ڕێکەوتننامەی نێوان ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئێدلیب ، ئەمریکای تووڕە کردووە و ئەم ووڵاتە ئامادەیە لە هەر بیانوویەک بۆ سست و لاواز کردنی حەل و چارەسەری سیاسی کێشە و ئاڵۆزی سووریا کەڵک وەربگرێت .
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی لە ٥ی مارس لە مۆسکۆ سەبارەت بە دەستەبەر کردنی ئاگربەس لە ناوچەی ئارام و کەم کێشەی ئێدلیب لە سووریا گەیشتنە ڕێکەوتن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە