زمانی کوردی دەبێتە زمانی سەرەکی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان

زمانی کوردی دەبێتە زمانی سەرەکی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان

 


پەیامی کورد... زمانی کوردی دەبێتە زمانی سەرەکی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زمانی کوردی دەبێتە زمانی سەرەکی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانێک کە واژۆی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە سەرجەم هۆتێل، مۆتێل، کافێ، ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیارییانەی خزمەتگوزاریی گەشتیارییان تێدا پێشکەشدەکرێت، پابەند دەکات بەوەی پێویستە زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانیی شوێنەکانیان.

دەستەکە ڕایگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە تەنیا ١٥ ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە شوێنە گەشتیارییەکان، وە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سزادانی سەرپێچیکاران.

شایەنی باسە سزاکانیش سەرەتا بە داخستنی ناوچەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە و دوای ئەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت تا مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە