پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ نیرانجان راناسینگا باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێم زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/7/29 مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیرانجان راناسینگا باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی سریلانکا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست. ئاماژەشی بە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و سریلانکا کرد و گوتی، وەبەرهێنەرانی سریلانکا خۆشحاڵن کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکانی سریلانکا لە پیشانگایەکدا لە هەولێر نیشان دەدرێن.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ شاندی میوانی روون کردەوە، کە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتدا گرنگییەکی زۆر بە هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەدرێت بە تایبەتی کەرتی کشتوکاڵ. هەروەها زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە