ئەرتەشی سووریا کەل و پەلی قورسی سەربازی دەنێرێتە پارێزگای ڕەققا

ئەرتەشی سووریا کەل و پەلی قورسی سەربازی دەنێرێتە پارێزگای ڕەققا

پەیامی کورد     ...    ئەرتەشی سووریا کەل و پەلی قورسی سەربازی دەنێرێتە پارێزگای ڕەققا .

سەرچاوگەلی نزیک لە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا پەیەدە هەوالیان دا کە ئەرتەشی سووریا کەل و پەلی قورسی سەربازی بۆ ناوچەی عین عیسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەققا دەنێرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەوترێ کەلە و پەلی نوێی سەربازی سەر بە هیزەکانی ئەرتەشی سووریا بۆ ناوچەی عین عیسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پاریزگای ڕەققا دەنێردرێت .

کەل و پەلە نێردراوەکان لە نزیکی ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان حەلەب و حەسەکە لە باکووری شاری عین عیسی جێگیر کراوە . لەم ناوچەیەدا هیزەکانی ڕووسیا ش ئامادەییان هەیە .

هەر بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتووە ئەم کەل و پەلانە بریتینە لە تۆپخانەی قورس ، ئۆتۆمبێلگەلی زرێهی و هێزەکانی پیادەی سەربازی .هەروەها ئەم هێزانە جەختیان کردووەتەوە کە تێرۆریستانی سەر بە تورکیا بە ناو بانگ ەب " الجیش الوطنی " ئەرتەشی نەتەوەیی ئامادەییان هەیە و لە ناوچەی " تل ابیص " جێگیرن ، هاوکات لەگەڵ هاتنی کەل و پەلی ئەرتەشی سووریا ، ناوچەی عین عیسی  یان کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی خۆیان .

لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵی دژبەر و ناڕازی ڕایانگەیاند کە سەربازانی تورک لە خاڵەکانی هاوپەیوەند لەگەڵ هیزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە پاریزگاکانی ڕەققا و حەسەکە ، هێزگەلێکی زۆری لە مێحوەرەکانی " الزرکان " و " تل تمر " لە باکووری حەسەکە و مێحوەری عین عیسێ جێگیر کردووە 

ئەم سەرچاوانە هەروەها رایانگەیاندووە کە ئامانج لە بەهێزکردنی هێزەکانی تورکیا ، سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئێستادا نییە بەڵکوو ترس لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی دیکەیە لە دژی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریایە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە