پەیامی کورد ... ئەمریکا لە پەیمانی قەدەغەی درووست کردنی مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەند دەردەچێت .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی لە پەیمانی درووست کردنی دژ بە مووشەکگەلی ئەتۆمی جۆی مەودا ناوەند لەگەڵ ڕووسیا دەردەچێت .
ئەم پەیمانە لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان میخائیل گۆرباچۆف و ڕۆناڵد ڕەیگان ڕابەرانی هەر دوو ووڵاتی شەوروی و ئەمریکا واژوو کرا .
بە پێی ئەم پەیمانە درووست کردنی مووشەکگەلێک بە بۆردی نێوان ٢٠٠ تاکوو پێنج هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر قەدەغە کراوە .
لە مانگەکانی ڕابردوودا ناتۆ و ئەمریکا ڕووسیا یان تاوانبار کرد کە جۆرە مووشەکێکی بە توانمەندی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی و بە بۆردی زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر بەرهەم هێناوە . ڕووسیاش ئەم قسانەی ڕەت کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە