پێدانی كارتی نیشتمانی به هاووڵاتیان له‌هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه، ئەوەی دوای ئەوە دێت کە ماوەی (٤٠) رۆژە شەبەکەی نێتوۆرك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بچڕاوەو كاره‌كانی پێدانی كارتی نیشتمانی سستبووە.
عه‌بدولڕه‌حمان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، کە به‌هۆی پچڕانی شه‌به‌كه‌ی نێتوۆرك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ماوه‌ی (٤٠) رۆژه كاره‌كانی پێدانی كارتی نیشتمانی له‌هه‌ولێر به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوون و رۆژانه چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتیان راییدهكرا.
ئاشکراشیکرد، کە له‌ئێستادا كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه‌و له‌ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌وە، پێدانی كارتی نیشتمانی به‌هاووڵاتیان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستپێکردووە.
عه‌بدولڕه‌حمان ئیسماعیل، راشیگەیاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانیان رۆژانه نزیكه‌ی (١٠٠) كارتی نیشتمانی‌یان ده‌رده‌هێنرا، به‌ڵام له‌ئێستادا رۆژانه ده‌توانن (٥٠٠) كارت ده‌ربهێنن و بیده‌نه‌وه بەهاووڵاتیان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی تر زیادكرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە له‌شاری هه‌ولێر یانزە فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی هه‌ن، بۆ ئه‌وەی كاره‌كان به‌باشتر له‌جاران به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مساڵ له سنوری سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه (١٠) فه‌رمانگه‌ی دیکەی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی ده‌كرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر روونیشیكردووەتهوه، کە لەمولا مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به‌پێی سیستمی دانانی ژماره ده‌بێت، واتا ئه‌و کەسەی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتمانی ده‌كات، مامه‌ڵه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به ئاسانتر و باشتر به‌ڕێوه‌بچێت و چیتر كێشه له‌سه‌ر سه‌ره‌گرتن دروست نەبێت.
جێی ئاماژەیە، یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی له (٢٨) ئازاری (٢٠١٦) لەشاریههولێر كرایه‌وه و تائێستاش (١٥٠) هه‌زار هاووڵاتی كارتی نیشتمانی‌یان ده‌رهێناوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە